ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە
  2020-10-17       386       

هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە.

ئاوێنە: حسێن جەلیل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی راگەیاند، لەئەمڕۆوە هێڵی ئاسمانی عێراق دەست بە گەشتە راستەوخۆكانی لە فڕۆكەخانەكانی ناوخۆوە بۆ فڕۆكەخانەكانی توركیا دەكاتەوە ئەوەش دوای رەزامەندی رەسمی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا دێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرقاڵی كاركردنە بۆ دەستكردنەوە بە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەمو ئەو وڵاتانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە گەشتكردن بۆیان راگیراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×