ماوەی ١٣ ڕۆژە شێروان شێروانی چارەنووسی نادیاره‌
  2020-10-20       833       

ماوەی ١٣ ڕۆژە شێروان شێروانی چالاكی مەدەنی لەماڵەكەی خۆی دەستگیردەكرێت، هاوسەر و پارێزەرەكەشی دەڵێن، بەدواداچوونمان كردوە و ئاسایش دەڵێت لای ئێمە نیە، كەواتە چارەنووسی دیارنیە.

ئاوێنه‌:  ڕووگەش جەباری هاوسەری شێروان شێروانی لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سكاڵام لەدەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ تۆماركرد، بۆ كەیسی شێروان شێروانی كە تاكو ئێ ستا شوێنی دیارنیە و بزرە، ئەوانیش پشتیوانیان دەربڕی كەوا بەدواداچوون بۆ كەیسەكەی دەكەین.

دەشڵێت، شێروان شێروانی مافی كەسی لەسەر نیە و نە تیرۆرستیشە یا پێشێلكاری كردبێ بەرامبەر هیچ كەسێك، بۆیە دڵنیایان كردینەوە كەوا بەدواداچوون دەكەن، چونكە پارێزەرەكانی تائێستا نە لەهەولێر نەلەدهۆك هیچ سۆراغێكیان دەست نەكەوتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، نازانین لەكوێی زیندانی كراوە، سەڕەڕای هەوڵەكانیش، بەڵام هیچمان دەست نەكەوتووە، ئەوەشی بڵاوكرایەوە كەوا پارەی وەرگرتبێت ڕاست نیە تەنها بۆ ناوزڕاندنی بووە.

لای خۆشیەوە، پارێزەر هەرێم ڕەفعەت، پارێزەری كەیسەكە ڕایگەیاند، لە ۷ی ئەم مانگەوە دوای دەستگیركردنی ڕۆژێك دواتر بەدواداچوونمان كرد و مۆڵەتمان وەرگرت چووینە ئاسایشی گشتی و هەولێر وتیان لێرە نیە، سەردانی دهۆكمان كرد ئەوانیش وتیان لێرە نیە، بۆیە شوێن و چارەنووسی دیار نیە، ئەو دانپیانانەی باسی دەكەن بڵاوی بكەنەوە، پارێزەرەكەی ئامادەنەبووە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×