2020-10-22   1199     
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان هۆشداری دەداتە دایك و باوكان و ڕایدەگەیەنێت: پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاو بۆتەوە كە تێكەڵەیەكە لەنێوان كۆرۆنا و پەتای وەرزی و ئەنفلوەنزادا.
ئاوێنه: د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان بڵاویكردەوە: پەتایەك لەناو منداڵاندا بڵاوبۆتەوە كە تێكەڵەیەكە لەنێوان كۆرۆنا و پەتای وەرزی و ئەنفلوەنزا، چاوەڕوانیش دەكرێت تا وەرزی باران بارینی زۆر و تەواو بوونی وەرزی ئەنفلوەنزا ئەو پەتایە لە زیاد بووندا بێت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەتەوە، بەڵام بەراورد بە گەورەكان منداڵان كەمتر تووش دەبن و لەوانەیە نیشانەكانیان سووكتربێت، بەڵام مانای ئەوە نییە كە منداڵ تووشی كۆرۆنا نابێت یان بە قورسی نایگرێت و مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست ناكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: تا ئیستا ژمارەیەك منداڵ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و گیانیان لەدەستداوە، بۆیە پێویستە منداڵانیش بپارێزرێن و تێكەڵی توشبووانی كۆرۆنا نەكرێن.