بەرزترین رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆماركرا
  2020-10-22       552       
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا بەرزترین رێژەی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2020 سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، شەش هەزار و 451 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و 308 توشبووی نوێ لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە".

ئاماژەی بەوەشدا،" هەر لەو ماوەیەدا 17 توشبووی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 246 كەسیش چاكبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە".

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 66 هەزار و 131 کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 38 هەزار و 807 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هه‌زار و 243 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×