لە ناو هۆڵی پەرلەمان شەڕ دروست بوو
  2020-10-27       1464       


لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزییەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا.

ئاوێنه‌:  له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌هۆی دروستبوونی گرژی له‌ نێوان دوو فراكسیۆنی په‌رله‌مانه‌وه‌ گرژی درووست بوو و به‌هۆیه‌وه‌ دانیشتنه‌كه‌ راگیرا.

لە دانیشتنەکەدا فراكسیۆنی نه‌وه‌ی داوای هۆکاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی کرد، فراکسیۆنی یەکێتی هێرشی کردە سەر نەوەی نوێ و بەهۆی دروستبوونی گرژیشەوە پەخشی راستەوخۆی دانیشتنەکە راگیرا.

بەپێی زانیارییەکان شەڕەدەبە لە نێوان پەرلەمانتاراندا دروستبوو و  پاسەوانانی سەرۆکی پەرلەمان چوونەتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکە.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×