ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: ژمارەی چاكبونەوە لە كۆرۆنا لە توشبون بە ڤایرۆسەكە زیاترە
  2020-11-21       656       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەو توشبوانەی كە لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاتر بوە لە ژمارەی ئەو كەسانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و هەروەها 20 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار  هەزارو 688 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 361 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 20 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 371 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×