پەرلەمانتارێكی یەكێتی: كازمی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
  2020-11-23       1089       

پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، مووچەی مانگەی 10ی هەرێم دەنێرێت، ئاماژە بە چڕكردنەوەی هەوڵەكانیش دەكات لەو پێناوەدا.

ئاوێنه‌:  ئەمڕۆ دوو شەممە، بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە:”كاتزمی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت و ئەوانیش وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عیراق، لەو پێناوەدا هەوڵەكانیان بەردەوامە”.

بە وتەی بڵێسە جەبار فەرمان:”فراكسیونی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق لە ھەوڵی بەردەوامە لەرێگای دیپلۆماسیەتەوە، تا ئەو لێكتێنەگەیشتن و كێشانە برەوێنێتەوە كە لەپەرلەمان لە نێوان ھەرێم و بغداد دروست بوون”.

پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەڵێت:”ھەروەھا لە ھەوڵی دروست كردنی بۆچوونی گشتین لەسەر بەدەركردنی قوتی خەڵك و مافی فەرمانبەران لە كێشمەكێشی سیاسی و ناردن و نەناردنی نەوت، لەسەر ڕۆشنایی ئەو ھەوڵانەش سەرەڕای بونی فشاری جیاجیا لەسەر كازمی، بڕیار دەدرێت مووچەی مانگی 10ی ھەرێم بنێردرێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×