2020-11-30   485     
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 415 تووشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراوه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ دووشەممه 30ی تشرینی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته سێ هه‌زار و 146 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره، 415 تووشبووی نوێ تۆماركراوه و كۆی گشتی توشبووانیش گه‌یشته 96 هه‌زار و616 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ژماره‌ی چاكبوانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، 198 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه و به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشته 60 هه‌زار و 363 كه‌س.