عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: لەسەر ھێنانی 900 تۆن ماسی، بەڕێوبەرێکی گشتی دەدەینە دادگا
  2020-12-02       609       

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر دۆسیەی ھێنانی 900 تەن ماسی، بەڕێوبەرێکی گشتی دەدەنە دادگاو ھێنانی ماسی ڕادەگیرێت.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، "لەسەر دۆسیەی ھێنانی 900 تەن ماسی، بەڕێوبەرێکی گشتی دەدەینە دادگاو ھێنانی ماسی ڕادەگیرێت، لەدەرەوەی ڕێنماییەکان بەڕێوبەرێکی گشتی نوسراوی کردوە بۆ ئەوەی 900 تەن ماسی لە پەروێزخانەوە داخڵبکرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بەداخڵکردنی ئەم ماسیانە بەیەکجاری سامانی ماسی لەناودەچو،  وەزیری کشتوکاڵ بڕیاریداوە کارکردن بەم نوسراوە ڕابگرێت و لێکۆڵینەوە لەو بەڕێوبەرە گشتیە بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×