رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند،
خەڵكی كوردستان بەهۆی قەیرانی ئابوری و موچەوە روبەڕوی دۆخێكی ناسەقامگیریی دەرونی
و كۆمەڵایەتی بونەتەوەو بە پێویستی دەزاێت وەفدی حكومەتی هەرێم بەزوترین كات دەست
بە دانوستان لەگەڵ بەغدا بكەنەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسی موچەی
فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاوێنە: رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە
راگەیەندراوێكدا لە لاپەڕەی خۆی وتی"ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
2020/12/2، خۆشحاڵبوم بە پێشوازیی له‌كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر كلێمێنس
زێمتنەر."
ئەوەشی خستۆتەڕو"له‌دیدارەکەدا باسمان له دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و
ئابورییه‌كانی نێوان كوردستان و عێراق و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێرو
به‌غدا كرا، و دوپاتمان کردەوە کە خه‌ڵكی كوردستان ڕوبه‌ڕوی
دۆخێكی ناسه‌قامگیریی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی بونه‌ته‌وه به‌هۆی قه‌یرانی ئابوری
و موچه‌وه، بۆیه پێویسته وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌زوترین كات ده‌ست
به دانوستانه‌كان بكه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه
هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا، به‌تایبه‌ت پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی
كوردستان."
وتوشیەتی"له‌ته‌وه‌رێكی دیکەدا به وردی باسمان لە پێکهاتەو ژماره‌ی
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندیی نێوان فراكسیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن
كرد‌و جەختمان کردەوە کە باوەڕمان وایە کە په‌رله‌مانی كوردستان چەتری لێكنزیكردنه‌وه‌ی
هه‌مو بیروڕا جیاوازه‌كانە."