ئیمانوێل ماكرۆن و بەرهەم ساڵح جەخت لە رەواندنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە دەكەنەوە
  2020-12-02       510       

بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق و ئیمانوێل ماكرۆن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەخت لە رەواندنەوەی گرژییەكان و بەهێزكردنی ئاسایشی ناوچەكە دەكەنەوە ئەوەش بە پشتبەستن بە دیالۆگی جددی.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا قسەیکردو باسیان لە پەیوەندی دو قۆڵی نێوان هەردو وڵات کرد، سەرەڕای پتەوکردنی ئەو پەیوەندیانە لە تەواوی بوارەکاندا لە رێگەی لێکتێگەشتنی ھاوبەشی نێوان ھەردو وڵات.

لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەردو سەرۆک باسیان لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کردو جەختیانکردەوە لە گرنگی ئارامی و دانبەخۆدا گرتن و پارێزگاری لە سەقامگیری ناوچەکە، به‌ پشتبەستن بە دیالۆگی جددی لە پێناو رەواندنەوەی گرژییەکان و بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە.

هاوکات جەختیشکرایەوە لە گرنگی بەهێزکردنی سەروەری و پاراستنی سەقامگیری عێراق، بەو پێیەی کە پێگەیەکی گرنگە بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆرو پاشماوەکانی و چەسپاندنی ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە، هاوشان لەگەڵ دەستەبەرکردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی داهاتو، بەجۆرێک زامنی پاکو بێگەردی ھەڵبژاردنەکان بکرێت، ئەمە جگە لە پێویستی ھێنانەکایەوەی هاودەنگی بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسی پەتای کۆرۆناو کەمکردنەوەی لێکەوتە ئابوری و تەندروستییەکانی.

هەردولا جەختیانکردەوە لەوەی تیرۆر بە ھەمو جۆرو هۆکارە جیاوازەکانیەوە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان مرۆڤایەتی بە ئامانج دەگرێ و لەسەر دروستبونی ناکۆکی و لێکترازانی نێوان ئایین و پێکهاتەو بیروڕا جیاوازەکان خۆی بەھێزدەکات، بۆیە گرنگە هەماهەنگی نێودەوڵەتی بۆ بەگژداچونەوەی تیرۆرو بیری توندڕەوی کاراتر بکرێت و کاریش بکرێت بۆ دروستکردنی بەهای پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و ڕێزگرتن لە ئایین و بیروڕا جیاوازەکانی مرۆڤایەتی و رێگریکردن لە بیری توندڕەوی و نەژادپەرستی کە بەها جوانەکان و خۆشەویسی و ئاشتی نێوان مرۆڤایەتی دەکاتە ئامانج.

بەرھەم ساڵح ئاماژەیکرد بەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان مەرامیان بو لێکترازان لە نێوان گەلی عێراق دروست بکەن و موسوڵمان و مەسیحی و ئێزیدی و سابئی و تەواوی پێکهاتەکانی دیکە بە ئەمانج بگرن، بۆیە ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە سەلماندیان کە ئایینیان نییە، ھەر بۆیە مەرامە گڵاوەکانیان شكستی هێنا لەوەی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی لەناو ببەن، ئەویش بە خواستی بەهێز و ھۆشیاری گەل ھاتەکایەوە.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمان و دۆستەکانی هەنگاوی باشی ناوە لەدرێژەدان بە جەنگی دژ بە داعش و راوەدونانی شانە نوستوەکانی و درێژەدان بە کاری جددی لە پێناو کۆتای هێنان بە تیرۆر، بەو پێیەی مەترسییەکە گەورەیە لەسەر تەواوی مرۆڤایەتی.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×