پەرلەمانی عێراق داوای ژمارەو موچەی راوێژكارەكانی سەرۆكایەتی كۆمار دەكات
  2020-12-13       364       

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆكایەتی كۆمار دەكات ژمارەو بڕی موچەی راوێژكارانی سەرۆكایەتییەكەیان بۆ ئاشكرابكەن.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقی كردوەو ئیمزای حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی لەسەرە، رایگەیاندوە"تكا دەكەین ژمارەی ئەو راوێژكارانەمان بۆ بنێرن كە میلاكی هەمیشەیین لە دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار لەگەڵ ئەوانەش كە بە سیفەتی گرێبەست كاردەكەن."

هەروەها وتوشیەتی"بڕی ئەو موچەیەشمان بۆ بنێرن كە هەریەك لەو راوێژكارانە وەریدەگرن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×