ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ماوەی دو هەفتە کەرەنتینەی راگەیاند
  2020-12-22       768       
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بەداخستنی سەرجەم دەروازە سنورییەکان‌و شوێنە گشتییەکان لەوانە، چێشتخانەو مۆڵ‌و هۆڵەکان، بەڵام دەروازە سنورییەکان بۆ باری نائاسایی کراوە دەبن.

ئاوێنه‌: بەهۆی بڵاوبونەوەی نەوەی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌یدا چەند بڕیارێکی نوێی دەکردو تیایدا کەرەنتینەی نیمچەی راگەیاند.

به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌، سەرجەم دەروازە وشکانییە سنورییەکان دادەخرێن، هاوکات هەمو چێشتخانەو مۆڵ‌و شوێنە گشتییەکانیش بۆ ماوەی‌ دو هەفتە دادەخرێن‌و لە 24ی کانونی یەکەمی 2020وە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام دیارنییە دەروازە سنورییەکان بۆ ماوەی چەندێک دادەخرێن.

هه‌ر ئه‌مرۆ حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی‌و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند، لیژنەی باڵای تەندروستی‌و سەلامەتی ڕاسپاردووە، تا لەكاتژمێر هەشتی بەبانییەوە تا شەشی ئێوارە لەڕۆژی 24ی ئەم مانگەدا قەدەغەكردنی هاتوچۆ بسەپێنرێت.

وتیشی‌، ئەم هەنگاوە بۆ خۆپارێزییە لەبڵاوبونەوەی نەوەی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×