ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، ئێوارەی ئەمڕۆ
یەكشەممە، نۆ بڕیاری نوێی دەركرد، بەپێی بڕیارەكان بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی
رێكارە خۆپارێزییەكان و رێنماییە تەندروستییەكان دو لیژنە بۆ چونە نێو خوێندنگاكان
و لیژنەیەكیش بۆ سەردانكردنی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییە حكومییەكان پێكدەهێرێن.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی ژوری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر، ئێوارەی
ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.1.17، بهسهرپهرشتی هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و
بەئامادەبونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و تەواوی ئەندامانی
ژوری ئۆپەراسیۆن، ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،
لەدیوانی پارێزگا کۆبوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لە كۆبونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دراون:
یەکەم/ ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا،
وێڕای پابەندبونی بە بەیانی ژمارە (1)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و سەرجەم بڕگەکانی، بڕیاریدا دو لێژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەندامیەتی
هەریەک لەنوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی
گشتیی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پێکبهێنرێت، بۆ چونە
ناو ناوەندەکانی خوێندن و چاودێریکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی
ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان.
دوەم/ پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە
حکومیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و چاودێریکردنی فهرمانبهرانیان لەکاتی دەوام بۆ
پابەندبونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە
تەندروستییەکان، هەروەها گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتی و موراجعانەی
کە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانییان بهبێ بهستنی (دهمامك) دەچنە ناو فهرمانگهکان.
سێیەم/ داوا لەهاوڵاتییانی سنوری پارێزگای هەولێر دەکەین، لەپێناو سەلامەتی خۆیان و ئازیزانیان بەو پەڕی
هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی، پابەندبن بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی
لە کۆرۆنا، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)، هەرکەسێک ڕەچاوی بەستنی (دەمامک) و ڕێکارەکانی
خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا نەکات، ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
چوارەم/ هەمو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان،
بازار، چێشتخانه)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن
لەبەستنی (دەمامک، دوری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروست نەکردنی قەرەباڵغی، دانانی
هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لای کاشیەری مۆڵ و مارکێتەکان و پێشوازی
هوتێل و موتێلەکان)، ههرشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) جێبهجێنهكات،
لێژنەی قائمقامییەتەکان، تیمەکانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەکان
ڕاسپێردراون، دهستبهجێ شوێنەکە دادەخەن.
پێنجەم/ هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر،
کرێ) لەکاتی هەبونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکانبن و خۆیان
و سەرنشینەکانیان (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، لەلایەن پۆلیسی
هاتوچۆ ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بەپێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی.
شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:
(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك
لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان).
حەوتەم/ ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە:
(هۆڵهكانی بوك گواستنهوه، ههمو جۆرە گردبونەوە و کۆنفرانس و کۆبونەوەیەک).
ههشتهم/ پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە،
بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا
دەگیرێتەبەر.
نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی
بکەن و خۆیان و گەشتییارانیان پایەندبن بە بەستنی (دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت،
ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.