لە یەكێك لە ماڵەكانی سیتەك كچ و كوڕێك غاز لێیداون و بەهۆیەوە كوڕەكە
گیانی لەدەستداوەو كچەكەش بێهۆشە.
ئاوێنە: سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاری ١٢٢ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند،
کوڕەکە تەمەنی ٢٧ ساڵە و گیانی لەدەستداوە، لەلایەن تیمەکانیانەوە کچەکە بۆ بەشی
فریاگوزاری خێرا گوازراوەتەوە و بێهۆشە.
ئەوەشی خستەڕو، کە لە ئێستادا تەرمی کوڕەکە بۆ پزیشکی دادی سلێمانی
گواستراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیان پێکردوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر لەم مانگەدا، لە ناوچەی مێرگەپانی شاری سلێمانی بەهۆی
غازی زۆپاوە باوک و کچێک گیان لەدەستدا.