وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، نەخۆشخانەکانی هەرێمی
کوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغداد
بکەن و چارەسەری پێویستیان بکەن.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكیدا، وتی"ئەمڕۆ
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا
لەگەڵ د. حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ پێی ڕایگەیاند کەوا لەسەر ڕاسپاردەی
مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەر هاوکارییەکی پێویست و سەرجەم
نەخۆشخانەکان ئامادەن بۆ پێشوازیکردنی برینداران و چارەسەرکردنیان."
بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری تەندروستی عیراق ئەم هەڵوێستەی بە گرنگ و هەڵوێستێکی
مرۆڤدۆستانە وەسف کرد.