شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران هه‌ریمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
  2021-01-24       1601       
شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران هه‌ریمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، كه‌شناسى عێراقیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە ناگرێتەوە.

ئاوێنە: کەشناسی عێراقی لە راگەیەنراوێکدا له‌ په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام لە دوو سبەی سێشەممەوە پلەکانی گەرما دیسان نزمدەبێتەوە، له‌ رۆژی چوارشەممەدا بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه‌، بارانبارینەکە رۆژانی پێنجشەممە و هەینیش بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بەفری لەگەڵدا دەبێت.

به‌پێى پێشبینیه‌كان، لە ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی عێراق، ئەگەری بارانبارین بەرزە، بەڵام ئەو شەپۆلە بەفر و بارانە ناوچەکانی باشوری وڵاتەکە ناگرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×