كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لەدوای نیوەشەوی ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بۆ
هەوری تەواوی بگۆڕێت و پاشان نمەباران دەستپێبكات و سبەینێش كاریگەری باران بارین
زیاد بكات لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان،
كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"پێشبينى ده‌كرێت له‌دواى نيوه‌شه‌و
ئاسمانى هه‌رێم بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو و پاشان نمه‌باران له‌ناوچه‌كانى باكورو
ناوه‌ڕاستى هه‌رێم ده‌ستپێبكات و له‌ناوچه شاخاويیه‌كان رێژه‌ى باران بارينه‌كه
زياتر ده‌بێت."
وتوشیەتی"له كاته‌كانى به‌يانى كاريگه‌رى باران بارين زياد ده‌كات و
زۆربه‌ى ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وهو پله‌كانى گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه له گه‌ڵ
بارينى به‌فر له ناوچه شاخاويیه سنوريیه‌كان."