كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكانی درێژكردەوە
  2021-02-10       337       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانە سیاسییەكانیان بۆ 27ی ئەم مانگە درێژكردۆتەوە.

ئاوێنە: كۆمسیۆنەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان بۆ رۆژی 27/02/2021، ئەوەش لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بە هاوپەیمانییە سیاسییەكان بۆ پڕۆسەی تۆماركردن و نوێكردنەوەی داتاكانی حزبەكانی نێو ئەو هاوپەیمانییانەی پێشتر تۆماركراون.

داواشی كردوە ئەو ماوەیە بقۆزرێتەوە بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانییەكان لەڕێگەی سەردانی فەرمانگەی كاروباری حیزب و رێكخستنە سیاسییەكان بۆ ئەوەی كۆمسیۆن بتوانێت بەپێی ئەو خشتە زەمنییە دیاریكراوەی كە هەیە بەردەوام بێت لەكارەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×