لەعێراق ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا زیاتر هەڵكشا
  2021-02-11       497       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا زیاتر هەڵكشاوە، بەشێوەیەك دو هەزارو 369 حاڵەتی نوێی توشبون تۆماركراون و هاوكات چوار توشبوی كۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 47 هەزار و 658 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 369 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە 994 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە تۆماری رۆژانەی توشبوانی كۆرۆنا لە عێراق روی لە هەڵكشانە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە هیچیان لە هەرێمی كوردستان نەبون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 636 هەزار و 908 كەس و لەوانە 13 هەزارو 144 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 603 هەزارو 814 كەسیان چاكبونەتەوەو 19 هەزارو 950 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 233 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×