كازمی دەستگیركردنی باندێكی “بكوژ”ی ڕاگەیاند
  2021-02-15       338       

سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستگیركردنی باندێكی لە بەسڕە ئاشكراكرد، ئەو باندە “دەستیان هەبووە لە كوشتنی ژمارەیەك هاوڵاتی”.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوبات، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە تویتەر ڕایگەیاندووە، “چەتەكانی مەرگ لە بەسرە، كە هاوڵاتییانی ئەو شارەیان دەترساند و ڕۆڵەكانیان دەكوشتین و مەرگیان لەو شارە خۆشەویستە بڵاودەكردەوە، كەوتنە چنگی پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەكانمان و ڕادەستی دادگایەكی دادگەر و ئاشكرا دەكرێن”.

مستەفا كازمی ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەمڕۆ بكوژانی جینان مازی و ئەحمەد عەبدولسەمەد، سبەیش بكوژانی ڕیهام و هیشام هاشمی و سەرجەم غەدرلێكراوانی دیكە”.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×