ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: 157 توشبوی نوێ تۆماركران
  2021-02-22       397       

بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەردەوامە لە هەڵكشان، بەشێوەیەك لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 157 توشبوی نوێ تۆماركراون و هاوكات یەك توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانی لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 877 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاترە لەوانەی كە لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە، بەشێوەیەك 157 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 55 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك توشبوی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە كە لە پارێزگای هەولێر بوە.

ئەوەش لەكاتێكدا دوێنێ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هۆشدارییەكدا رایگەیاندبو، ژمارەو ڕێژەی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە بەرزبونەوەدایەو حاڵەتەکانی گومانلێکراو بە توشبون بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دڵنیاکرایەوە کە بونی هەیەو رۆژانە ئەم جۆرە ڤایرۆسە نوێیە دەستنیشان دەکرێت و گواستنەوەی خێراترە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×