ته‌ندروستی هه‌رێم ئامارێكی نوێی توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌
  2021-02-23       497       
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه‌، 129 (سه‌د و بیست و نۆ) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و دو توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دوێنێوه‌ 4732 (چوار هه‌زار و حه‌وتسه‌د و سی و دو) پشكنینی نوێی كۆرۆنا كراون، 129 (سه‌د و بیست و نۆ) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، 71 (حه‌فتا و یه‌ك) له‌ هه‌ولێر، 18 (هه‌ژده‌) له‌ سلێمانی، 35 (سی و پێنج) له‌ دهۆك، 5 (پێنج) كه‌سیشیان له‌ گه‌رمیان بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 67 (شه‌ست و حه‌وت) توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌، دو توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌ردوكیان له‌ پارێزگای دهۆك بون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×