هه‌رێمی كوردستان زۆرترین توشبوی كۆرۆنای تۆماركرد
  2021-02-24       793       
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه‌، 178 (سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و سێ توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنە: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دوێنێوه‌ 4013 (چوار هه‌زار و سێزده‌) پشكنینی نوێی كۆرۆنا كراون، 178 (سه‌د و حه‌فتا و هه‌شت) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، 77 (حه‌فتا و حه‌وت) له‌ هه‌ولێر، 23 (بیست و سێ) له‌ سلێمانی، 71 (حه‌فتا و یه‌ك) له‌ دهۆك، 2 (دو) كه‌سیشیان له‌ گه‌رمیان بون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 77 (حه‌فتا و حه‌وت) توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌، سێ توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ هه‌ولێر و دو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ پارێزگای دهۆك بون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×