سۆمۆ: ئامادەین بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان
  2021-02-24       800       


بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق(سۆمۆ)، ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، ئامادەن بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەدوای رێككەوتنی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق، عەلا موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی كۆمیانیای سۆمۆ، جەختی لەوەش كردۆتەوە كە ئیدارەدانی نەوت لە سەرتاسەری عێراق تەنها لەدەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵدایە.

هەروەها لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ئاشكرایكردوە كە لە سەرەتای مانگی داهاتودا رێكخراوی ئۆپێك كۆدەبێتەوە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 بەرمیلی رۆژانە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، پشكی عێراق لەو زیادكردنەدا 60 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەبێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×