رۆژی دوشەممە یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق
  2021-02-27       366       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، ئاشكرایكرد، رۆژی دوشەممەی داهاتو، یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عێراق.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، رۆژی دوشەممە 1/03/2021، یەكەم كاراونی ڤاكسینی كۆرۆنا كە بەرهەمی كۆمپانیای سینۆفارم-ی وڵاتی چینە دەگاتە عێراق.

وەزارەتەكە ئەوەشی خستۆتەڕو، هەوڵەكانیشیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەو هەروەها ئەو كۆمپانیا چینییە بەردەوامن بۆ گەیشتنی كاروانی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا.

جەختیشی كردۆتەوە كە پلانی وەرگرتن و دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنایان تەواوكردوە ئەوەش لەڕێگە نەخۆشخانەو ناوەندە تەندروستییە پشتپێبەستراوەكان و لەژێر چاودێری لیژنە زانستی و راوێژكارییە باڵاكانی وەزارەتی تەندروستیدا تاوەكو پلانەكە سەرجەم هاوڵاتیان بگرێتەوە كە لەسەرەتادا كوتان بە ڤاكسینەكە لە كارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی بەساڵاچو و ئەو هاوڵاتیانەوە دەستپێدەكات كە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×