بایدن: وەڵامی هێرشەکەی هەولێرم دایەوە
  2021-02-28       730       
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لە بەرەبەیانی 26ی شوبات کە چەند پێگەیەکی گروپە چەکدارییەکانی لەسوریا کردە ئامانج، لەچوارچێوەی بەکارهێنانی مافی بەرگریکردن بوە و وەڵامی هێرشەکەی سەر هەولێرشیان داوەتەوە.

ئاوێنە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەنامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی کردوە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەشێک لە "میلیشیا نافەرمییەکان"ی نزیک لەئێران کەچالاکییەکانیان لەناو سوریادایە بەشداربوون لەهێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق و سوریا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها هێرشەکەی 26ی شوبات وەڵامێک بووە بۆ ئەو هێرشە موشەکییەکەی ناوەڕاستی ئەم مانگە کرایەسەر هێزەکانیان لەهەولێرو لەئەنجامدا بەڵێندەرێکی فلیپینی کوژراوە و پێنج کەسی دیکەی ئەمریکیش لەهێرشەکەدا برینداربوون.

ئەو پێگانەی ئەمریکا بۆردوومانی کردن دەکەوتنە سنووری ئەلبوکەمال لە نزیک سنووری عێراق و سووریا، بەڵام لەدیوی سووریا بوون، گوتەبێژی پێنتاگۆن وا پێناسەی ئەو ناوچەیەی کرد، کە ئەو شوێنە بەوە ناسراوە یارمەتیی جووڵەی گرووپە میلیشیاکانی نزیک لە ئێران دەدات، بۆیە ئەو شوێنەیان کردووەتە ئامانج.

لای خۆیەوە جۆن کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند، "دوو فڕۆکەی جۆری ئێف 15 سترایک ئیگڵز حەوت مووشەکی ئاراستەکراویان خستەخوارەوە و لە ئەنجامدا 9 پێگەیان بە تەواوی وێرانکرد و زیانیشیان بە دوو پێگە گەیاند".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×