دو پەرلەمانتاری گۆڕان: لە سلێمانی بەبەهای 20 ملیۆن دۆلار زەوی دراوە بە سێ كەس
  2021-03-01       1332       

دو پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێن: لە سلێمانی 32 هەزار مەتر زەوی دراوە بە سێ كەس كە بەهاكەی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار دەبێت لەكاتێكدا كە دەتوانرا بفرۆشرێت و بكرێتە پڕۆژە بۆ خزمەتی شارەكە.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد، دو پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویانە "بەبەخشینەوەو داگیرکردن و ھەرزانفرۆشکردنی ژمارەیەکی زۆر زەوی، بەرپرسان خۆیان و دەوربەریان کردە خاوەنی دەیان ملیۆن دۆلار، ڕۆژێک بەناوی پرۆژەی نیشتەجێبون و مۆڵی بازرگانی و مەخزەن و پێشەنگای ئۆتۆمبیل و ڕۆژێکیش بەناوی ھێزی ئەمنی و سەربازی ٢٢ پارچە زەوی مەتر مەتر دەفرۆشن."

ئەوەشیان خستۆتەڕو"لەسەر بەرزە پردی کۆبانی و ڕێگای ھەواری شار، ٣٢ ھەزار مەتر دراوە بە سێ کەس، ئەم زەویە بەنرخی خۆی ئەگەر بفرۆشرایە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری دەکردو دەتوانرا بکرێتە پرۆژە بۆ خزمەتی سلێمانی."

ئەو دو پەرلەمانتارەی گۆڕان جەختیان كردۆتەوە كە "بۆ کۆی ئەم دۆسیانە بەدواداچون دەکەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×