به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی ده‌وامی له قوتابخانه‌یه‌ك دا.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به ڕاگرتن و كه‌ره‌نتینكردنی ئاماده‌یی بنه‌ڕه‌تی "ئامێدی" كوڕان، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و قوتابخانه‌یه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، حه‌وت حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه‌ی كۆرۆنا له‌و قوتابخانه‌یه تۆماركراوه.