پاپا فرانسیس لە یاریگای فرەنسۆ هەریرییە لە هەولێر
  2021-03-07       696       

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، گەیشتە یاریگای فرەنسۆ هەریری لە هەولێر و لەلایەن جەماوەرێكی زۆری ئامادەبوی نێو یاریگاكەوە پێشوازی لێكرا.

ئاوێنە: پاپا فرانسیس بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەنێو یاریگاكەدا سوڕایەوە سڵاوی لە جەماوەری ئامادەبونی نێو یاریگاكە دەكرد و جەماوەرەكەش پێشوازییان لە هاتنی كرد كە 10 هەزار كەس ئامادەی رێوڕەسمەكەن، وێڕای نوێنەری پێكهاتە جیاجیاكان.

لە یارێگای فرەنسۆ هەریری رێوڕەسمێك بەڕێوەدەچێت و تێیدا بەرپرسانی باڵای هەرێم لەوانە سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئامادەن.

لە رێوڕەسمەكەدا وێڕای وتە، نوێژێكی بە كۆمەڵیش ئەنجامدەدرێت.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پارتی كۆبوەوە، پاشان سەردانی موسڵ و قەرەقوشی كردو دواتر گەڕایەوە عەینكاوەی شاری هەولێر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×