تۆی کورد لەبەریتانیا چۆن سەرژمێری گشتی پڕ دەکەیتەوە؟
  2021-03-10       1306       

كاوە ڕەش/ بەریتانیا 

 

بەپێی یاسا هەر دەساڵ جارێك  فەرمانگەی ئاماری  نیشتیمانی بەریتانیا، سەرژمێری لە ئینگلتەراو وێڵز ئەنجام دەدات



گرینگە لەم سەرژمێریەدا كوردەكان، ئاماژە بەزمانی سەرەكیی  و نەتەوەی خۆیان بدەن، بۆ ئەوەی وەك نەتەوەكانی دیكەی بەریتانیا، ئامارێكی فەرمی هەبێ، كە حوكمەت بتوانێت گرینگی ڕەوەندی كوردیی و پشتگیری زمان و كولتوری لەدام دەزگا خزمەتگوزاریەكاندا ڕەچاو بكات.


تۆی دانیشتوی بەریتانیا، بەپێی یاسا بەرپرسی لەپڕكردنەوەی فۆڕمی سەرژمێری، ئەگەر  لەسێ مانگ زیاتر لەو ووڵاتە بمێنیتەوە.

لەسەر سایتی فەرمی حوكمەتی بەریتانیا، دەتوانی بەشێوەی ئۆنلاین، یاخود ئەو  فۆڕمەی كەبۆ ناونیشانی نیشتەجێ بونت هاتوە خۆت،  یاخود تەواوی خێزان و ئەو ئەندامانەی لەگەڵت
دەژین سەرژمێری  بكەی.

ئەمەی خوارەوش  بەرچاو ڕوونیی ڕێنمای دەزگای ئامارە بۆ تۆی دانیشتوی بەریتانیا، بۆ ئەنجامدانی ڕووپێویی و سەرژمێری دانیشتوان.

ڕوانگەی گشتی
پڕکردنەوەی سەرژمێری گشتی لەسەر ئینتەرنێت
پڕکردنەوەی سەرژمێری گشتی له‌سه‌ر کاغه‌ز


سەرژمێری گشتی چییە؟

ڕوپێوێکە کە هەر 10 ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت و وێنەیەکمان دەداتێ سەبارەت بە دانیشتوان و خەڵکی ناو ماڵەکان لە ئینگلتەرە و وەیڵز. سەرژمێری گشتی داهاتوو لە ڕۆژی یەکشەممە 21 مارس (ئازار) 2021 دا ئەنجام دەدرێت.

ئەو زانیاریانەی کە لە سەرژمێری گشتییەوە کۆدەکرێنەوە بەسوود دەبن بۆ پلاندانان و دابینکردنی دەرامەت بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە ناوچەکاندا، بە خزمەتگوزارییەکانی زمانیشەوە. بۆ نمونە، NHS لەوانەیە پێویستی بە فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەرگێڕانی نووسین و زارەکی بێت لە هەندێک ناوچەی دیاریکراودا.

Office for National Statistics (فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی) (ONS) پلان بۆ سەرژمێری گشتی لە ئینگلتەرە و وەیڵز دادەنێت و دەیبات بەڕێوە.



کێ دەبێت سەرژمێری گشتی پڕ بکاتەوە؟

سەرژمێری گشتی پرسیارت لێ دەکات دەربارەی خۆت و خەڵکی ناو ماڵەکەت و زۆر گرنگە کە هەموو کەس لە ئینگلتەرە و وەیڵز بەشداری تێدا بکات.

!Warning:
تۆ بەگوێرەی یاسا پێویستە لەسەرت سەرژمێری گشتی ئەنجام بدەیت
ئەوە سەرپێچییەکی یاساییە ئەگەر زانیاری هەڵە فەراهەم بکەیت، یان سەرژمێری گشتی پڕ نەکەیتەوە و بۆی هەیە تۆ هەتا ڕداەی بڕی 1000 پاوەن غەرامە بکرێیت. هەندێک لە پرسیارەکان بە ئاشکرا نیشان کراون کە خۆویستین. ئەوە سەرپێچییەکی یاسایی نییە ئەگەر تۆ وەڵامی ئەوانە نەدەیتەوە.

زانیارییە کەسییەکانت بەپێی یاسا دهپارێزرێن و بەشێوەیەکی نهێنی هەڵدەگیرێن
مانەوە لە شانشینی یەکگرتوو بۆ ماوەی کەمتر لە سێ مانگ

تۆ بەرپرسیار نابیت بۆ پڕکردنەوەی سەرژمێرییەکە ئەگەر تۆ بۆ ماوەی کەمتر لە سێ مانگ لە شانشینی یەکگرتوو بمێنیتەوە. خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونەکەت لەوانەیە هەندێک پرسیارت لێ بکات بۆئەوەی بتوانێت سەرژمێری گشتی پڕ بکاتەوە سەبارەت بەو کەسانەی کە لە ماڵەکەدا دەمێننەوە.



کەی دەبێت سەرژمێری گشتی پڕ بکەیتەوە؟

هەموو ماڵەکان دەبێت لە ڕۆژی یەکشەممە 21 مارس (ئازار) 2021 دا یان بە زووترین کاتی گونجاو دوای ئەوە سەرژمێری گشتی پڕ بکەنەوە. ئەگەر بەر لە 21 مارس (ئازار) وەڵامت داوەتەوە شتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، دەتوانیت ئاگادارمان بکەیتەوە.

هەلومەرجی ژیانت لەوانەیە لەماوەی پەتای سەرتاسەری جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت. هەموو زانیارییەکان بەگوێرەی ئەوەی کە ڕەوشی ژیانت لە ئێستادا چۆنە وەڵام بدەرەوە.
كاوە ڕەش / بەریتانیا


دەتوانیت بڕیار بدەیت کە یەکێک لەمانە هەڵبژێریت:

سەرژمێری گشتی خۆت لەسەر ئینتەرنێت پڕبکەیتەوە
سەرژمێری گشتی خۆت له‌سه‌ر کاغه‌ز پڕبکەیتەوە
 هەنگاوی دواتر
page in this guide is:پڕکردنەوەی سەرژمێری گشتی لەسەر ئینتەرنێت، هێڵی یارمەتی بێ بەرامبەری زمان

تەلەفون بکە بۆ: 2021 587 0800
8 بەیانی بۆ 8 شەو (دووشەممە بۆ هەینی)
8 بەیانی بۆ 1 دوانیوەڕۆ (شەممە)
کۆتایی هەفتەی سەرژمێری گشتی 20 – 21 مارس (ئازار): 8 بەیانی بۆ 8 شەو

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×