پەرلەمانی عێراق مادەی 11ی پەسەندكرد كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان
  2021-03-31       650       

كەمێك لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق ماددەی 11ی پڕۆژە یاسای بودجەی پەسەندكرد كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا.

ئاوێنە: پەرلەمانی عێراق بەردەوامە لە پەسەندكردنی ماددەكانی پڕۆژە یاسای بودجەو كەمێك لەمەوبەریش ماددەی 11ی پڕۆژە یاساكەی پەسەندكرد كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كەمێك لەمەوبەر لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی"ئێستا دەنگدرا لەسەر مادەی 11 کە پەیوەستە بە پشکی هەرێمی کوردستان."

هۆشیار عەبدوڵا پێشتر رایگەیاندبو"دوای کەمکردنەوە و دابەزاندنی نەفەقات بەمەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنان، کۆی نەفەقات بۆ نزیکەی ۱۳٠ ترلێۆن دابەزیوە، ئەو دابەزاندنە زۆربەی سێکتەر و وەزارەتەکانی گرتۆتەوە، بێگومان بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە. پشکی هەرێم بە نزیکی بوە بە نۆ ترلێۆن و نیو."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×