نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
  2021-04-01       377       
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی پەسەندکردنی بودجەی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی ئە لایەنەنانە دەکات رۆڵیان هەبوو لە پەسەندکردنی بودجە و دیاریکردنی پشکی کورد.

ئاوێنە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی دەڵێت: ''جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ دەبێته‌ هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان''.

دەقی پەیامەکە:

بەبۆنەی پەسەندكردنی بودجه‌ى عێراقه‌وه‌، پيرۆزبايى له‌ گه‌لى عێراق و دەستخۆشی لە سەرۆكایەتى و هەموو فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەم. هەوڵەكانی سەرۆك وەزیران بەڕێز مستەفا كازمی بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكییەكان و ڕێككه‌وتن، مايه‌ى ڕيز و سوپاسن. بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانى و ئاينده‌يه‌كى باشتر، عێراق پيويستى به‌ هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌يى هه‌يه‌ و ده‌بێ هه‌موومان پشتيوانى له‌و ئاراسته‌يه‌ بكه‌ين.

ده‌ستخۆشييه‌كى تایبەت لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندی دانوستاندنكاری حكوومەت دەكەم كە له‌گه‌ڵ ئەندامانی شاندی هەرێمی كوردستان به‌ پشوودرێژی و سه‌ركه‌وتووانه‌ دانوستاندنێكی سەختیان تێپەڕاند. دەستخۆشی لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان ده‌كه‌م كە هاوكار و پشتیوانی یەكتر و شاندی حكوومەت بوون بۆ جێگیركردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراقدا.

هیوادارین هه‌موو لايه‌ك پابه‌ندى یاساكە بن. په‌سه‌ندكردنى بودجە دەتوانێت سەرەتایەكی باش و هاندەرى چارەسەركردنی كێشەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵ بێت. جێبه‌جێكردنى یاساكه‌ دەبێته‌ هۆی بەهێزكردنەوەی پرۆسەی سیاسی و پێكه‌وه‌ژيان و چەسپاندنی مافی هاووڵاتیبوون بۆ هەمووان. دەرگای گفتوگۆیەكی بەرهەمدار بۆ هەموو لایەنەكان ده‌كاته‌وه‌ تا پێكه‌وه‌ له‌پێناو سەقامگیری و ئاوەدانی و پێشكه‌وتنى وڵاتدا كار بكه‌ن
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×