وەزیری پێشمەرگە لە بارەی موچەوە پەیامێک ئاڕاستەی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات
  2021-04-01       335       


وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان لەسەر دواکەوتنی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، بەڵێنیانداوە کە موچەی موچەخۆرانی وەزارەتەکەیان نافەوتێت.

ئاوێنه‌:  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” پێشمەرگە قارەمانەکان دڵنیادەکەمەوە، چۆن بەڵێنماندا، کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە نافەوتێت، لەمڕۆشەوە تا بەیانی دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، و کۆی  شایستە داراییەکانیشیان دەستەبەر کراوە”.

وەزیری پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە، “ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بە ئەرک و ئەولەویەتی خۆمان دەزانین، ئەمەش یەکانگیرە لەگەڵ دروستکردنی هێزێکی سەربازیانەی یەکگرتووی نیشتمانیانەی سەربەخۆ”.

شۆرش ئیسماعیل، لە پەیامەکەیدا بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، ” سوپاس و ستایشی خۆڕاگری و هەڵوێستی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، لەپشوو درێژیان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان لە ماوەی رابردوودا و لەداهاتووشدا کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین”.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاندبوو، دوای گەیشتنی هاوکارییە داراییەکەی هێزەکانی هاوپەیمانان سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت و دواتر لە کاتی دواکەوتنی موچەکەیاندا ئاشکرایکرد، بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناردنی پارەکە بۆسەر هەژماری وەزارەت دواکەوتووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×