لە ناحیەی بێتواتە ژنێک سوتا
  2021-04-04       555       

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگوندێكی سنوری ناحیەی بێتواتە ژنێك لە كاتی نەوتكردنە ناو سۆپادا، سوتاوەو رێژەی سوتاوییەكەشی لەسەدا 50یەو رەوانەی نەخۆشانەیەكی سلێمانی كراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە دوای ئەوەی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شکارتە ئاگادار کرانەوە بە بونی روداوێکی سوتانی مرۆڤ لە گوندی مێرگەسەر سەربە ناحیەی بێتواتە/ قەزای ڕانیە، دەستەبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەرکەوت ژنێک بەناوی (د، ر، ح) لە دایکبوی ساڵی 1998 پیشەی ژنی ماڵە و دانیشتوی ئەو گوندە بەهۆی گڕ گرتنی زۆپای نەوت سوتاوە.

پۆلیس وتوشیەتی، دوای ئەوەی بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، برینداری سوتاو بە وتەی خۆی لە کاتی تێکردنی نەوت لە زۆپا دەستبەجێ زۆپاکە گڕی گرتوە و بەوهۆیەوە سووتاوە. 

ئاماژەی بەوەشداوە كە بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاوییەکەی لەسەدا 50یە.

پۆلیس راپەڕین هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بەهۆی سەختی برینەکەی، برینداری سوتاو بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و هەروەها مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.


زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×