لە روداوێکی هاتوچۆدا دوکەس مردن و چوار کەسیش برینداربون
  2021-04-05       396       
راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە لە روداوێکی هاتوچۆدا دوکەس مردن و چوار کەسیش برینداربون.

ئاوێنە: راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەملەی گوندی تورانی سەربەناحیەی ڕزگاری، بەهۆی پێكدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیکاب هایلۆکس و نیسان پیکاب دو کەس مردون و چوار کەسیش برینداربون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە دو لەبریندارەکان مردون، کە هەردوکیان ژنن و یەکێکیتر لە بریندارەکان کە کچێکی 12 ساڵانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕو، لەئێستادا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×