پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی ئاشكراكرد
  2021-04-05       359       

پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ دوشەممە، بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی خۆی ئاشكراكرد كە یەكێك لە تەوەرەكانی ئەنجامدانی خوێندنەوەی دوەمە بۆ پێشنیارەیاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (6)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 2021/4/7، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دوەم: خوێندنه‌وه‌ی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساو بڕیارانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (79، 80) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1. پێشنیازەیاسای ڕێكخستنی ئامێرەكانی چاودێری لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

2. پێشنیازەبڕیاری ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی لەهەرێمی كوردستان-عێراق.

سێیەم: خستنەڕوی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار (مەم بورهان محەمەد) پەیوەست بە (حكومڕانیی بیرۆكراسی) بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×