وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمشەو ئەنجامى تاقیکردنەوەى
خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بۆ خوێندکارانی خوێندنی
باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.
ئاوێنە:
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات (٨)ى ئەمشەو دوشەممە
ڕێکەوتى (٢٠٢١/٤/٥) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى
زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکاران و قوتابیانى خوێندنی باڵاو خوازیارانى
بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سەنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە كە خوێندکاران و قوتابیانى خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن
سەردانى وێبسایتى سەنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.
ژمارەی بەشداربوان بۆ سەرجەم ئاستەکان لە سەنتەرەكان (١٢٠٠) بەشدار بو بوەو
وەزارەتی خوێندنی باڵای وتویەتی، دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى (٧٢) سەعات
کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپگرتن لە ئەنجامەکانیان تاکو کۆتایى
دەوامى فەرمى ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٢٠٢١/٤/٧) ئەویش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە
سەنتەرەکان کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دادەنرێت.