حکومەتی هەرێم سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی بەهۆی کچە مۆدێلەکانەوە ڕاگرت
  2021-04-07       994       


حکومەتی هەرێم سێ بەرنامەی تەلەفزیۆنی لە کەناڵەکانی نێت تی ڤی، کۆڕەک و کوردماکس بۆ ماوەی هەفتەیەک ڕاگرت بە هۆکاری ئەوەى "چاوپێکەوتن لەگەڵ کچە مۆدێل و هونەرمەندان دەکەن کە زۆرێک لە گفتوگۆکان نەشیاون و دوورن لە نەریتی کۆمەڵایەتی."  
  
ئاوێنه‌: وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم لە سێ نوسراودا کە ئاڕاستەی ئەو کەناڵانەی کردووە داوا دەکات بەرنامەکانی "نێت گرام، نایت شۆ و شۆ مەگەزین" ڕابگیرێن بەهۆی ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ هونەرمەندان و کچە مۆدێلەکان کراوە کە "زۆربەی گفتوگۆکانی ناو ئەو بەرنامانە نەشیاوە و دوورن لە نەریتی کۆمەڵایەتی."  

دەشڵێت، لەسەر ئەو بابەتانە "ناڕەزایی و سکاڵایەکی زۆر ئاڕاستەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان کراوە، چونکە پێچەوانەى نەریت و ئادابی گشتییە و زیان بە کۆمەڵگا و شیرازەی خێزان دەگەیەنێت."  

بۆیە وەزارەت داوای کردووە ئەو بەرنامانە بۆ ماوەی یەک هەفتە ڕابگیرێن و "پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی بەرنامەکاندا بکرێت، بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵەکان دەگیرێتە بەر." 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×