لە هەولێر تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەناوی ئاسایشەوە پارەی لە هاوڵاتییەك سەندوە
  2021-04-07       449       

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە بە ناوی ئاسایشەوە رێگری لە هاوڵاتییەك كردوەو پارەو مۆبایلی لێسەندوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا. ص. م.) لە شەقامی 100 مەتری نزیک (فامیلی مۆڵ) دەستگرکرد، کە لە گەڕەکی هەولێری نوێ بە ناوی ئاسایشەوە ڕێگری لە هاوڵاتییەک کردبو و پارەو مۆبایلی لێ ستاندبو."

پۆلیس ئەوەشی خستۆتەڕو"تۆمەتباری ناوبراو، کە هاوڵاتییەکی مەدەنییەو هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×