وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم داوا لەهاوڵاتیان دەکات ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەربگرن
  2021-04-09       554       

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەهاوڵاتیان دەکات بۆ سەلامەتی خۆیان‌و خانەوادەكانیان، ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وەربگرن.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه‌ كه‌ بەشێوەیەکی گشتی لەهەرێمی کوردستان (32%)ی ڤاکسینی بەردەست دراوە بەهاوڵاتیان بەمشێوەیەی خوارەوە:

هەولێر 26 %
سلێمانی 20 %
دهۆک 56 %
هەڵەبجە 16 %
گەرمیان 39 %
ڕاپەرین 42 %
کۆیە 24 %

وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگه‌یاندووه‌، داوا لەهاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەتایبەتی سەروی تەمەنی 60 ساڵی و ئەوانەی (نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، خانەنشین و بەساڵاچووان و مامۆستایانی پۆلی 12 و هێزەکانی ئەمنی و ناوەخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە) بۆ وەرگرتنی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا خۆیان ناونوس بکەن لەپۆڕتاڵ و سیستەمی ئۆنڵاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەم لینکەی خوارەوە:
http://vac.health.digital.gov.krd/

وەزارەتی تەندروستی کارت‌و کۆدی تایبەت بەگەشتکردنی نێودەوڵەتی دەدات بەوەرگرانی پێکوتەی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ بەکارهێنانی لە فڕۆکەخانەکان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×