نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
  2021-04-10       387       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای هەرێم گەیشتە بەغدا.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەمێك لەمەوبەر بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵایه هەرێم گەیشتە بەغداو بڕیارە لەگەڵ سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەك سەركردەی لایەنە سیاسییەكانی عێراقدا كۆببێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا، نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى سياسيى وڵات كۆده‌بێته‌وه‌.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تيى و لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات.

پێشتر فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێم بۆ سیاسەتی دەرەوە، بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاندبو لەكۆبونەوەكانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، سەرۆكی هەرێم چەندین تەوەر تاوتوێ دەكات لەنێویاندا جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتنەی لە بودجەدا كراوە.

بەپێی قسەی فەلاح مستەفا، دۆخی وڵات لەسایەی كۆرۆناو دابینكردنی ڤاكسینەكان، دۆخی ئابوری، هەماهەنگی ئەمنی لە پەیوەست بە دژایەتی تیرۆر، ئەو تەوەرانەی دیكە دەبن كە لە سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێیان دەكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×