شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان ده‌كات
  2021-04-10       443       

ماڵپەرێکی ئەمریکی پێشبینی دەکات، "لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، بەگوێرەی ئەو ماڵپەرەش بارانبارینی چڕ لەم وەرزەدا کۆتایی هاتووە".

ئاوێنه‌: ماڵپەری ئەکواویزەر پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە، بەپێی پێشبینییەکان، " لە 15ی ئەم مانگەوە تا 30 مانگ پلەکانی گەرما لە 23 پلە بۆ 31 پلە، بەرزدەبێتەوە و تا کۆتایی مانگەکە لەو ئاستەدا دەمێنێت یاخود گۆڕانکارییەکی کەم ڕوودەدات".

هاوکات بەگوێرەی هەمان سەرچاوەی هەواڵ، "لە پارێزگای سلێمانی پلەکانی گەرما لە ناوەراستی ئەم مانگەوە لە 27 بۆ  30 پلە بەرزدەبێتەوە و جگە لە ئەگەری چەند تاوە بارانێکی کەم، پێشبینی نەکراوە بارانی چڕ ببارێت".

ماڵپەری ئەکواوێزەر ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە، " لە پارێزگای دهۆک پلەکانی گەرما لەنێوان 22 بۆ 26 پلە دەبن، هاوکات لە پارێزگای هەڵەبجە پلەکانی گەرما بۆ 30 پلە بەرزەدەبێتەوە و لە پارێزگای کەرکوکیش پلەکانی گەرما لەنێوان 27 بۆ 31 پلە دەبن".

ئەکواوێزەر لە ساڵی 1962 لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە، کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.

ئەو ماڵپەڕە لە چوار شوێنی جیاوازی ئەمریکادا ئۆفیسی هەیە کە ئەوانیش روکفلر لە مانهاتن و ویتشایا و کانساس و ئۆکلاهوما و هەروەها لە مۆنتریال و دبلن و تۆکیۆ و سیۆل و پەکین و مۆمبایش بارەگای هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×