2021-04-10   486     
بڕیاره ئه‌مشه‌و قۆناغی یه‌كه‌می ڤاكسینی "فایزه‌ر بایۆنتیك"ی ئه‌مریكی بگاته عێراق كه بڕه‌كه‌ی 1.500.000 (ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار) ژه‌مه ڤاكسینه و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش دیاریده‌كرێت.
ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئاماده‌كاریه‌كان به‌رده‌وامه بۆ وه‌رگرتنی قۆناغی یه‌كه‌می ڤاكسینی فایزی ئه‌مریكی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كراوه.
ئوه‌شی خسته‌ڕو، دو كۆمپانیا له ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌رپرسن له وه‌رگرتنی بڕی ڤاكسینه‌كه و به‌كارهێنانی بۆ هاوڵاتیان، یه‌كێكیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه بۆ بنكه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌وی دیكه‌شیان ئه‌ركی دابینكردنی ساردكه‌ره‌وه‌كانه بۆ پاراستنی ڤاكسینه‌كه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاندبو، ئاماده‌كاری ته‌واویان كردوه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی "فایزه‌ر بایۆنتیك"، بۆئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكرێت، هه‌روه‌ها به‌شی هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بڕی 8.126.820 (هه‌شت ملیۆن و سه‌د و بیست و شه‌ش هه‌زار و هه‌شتسه‌د و بیست) دۆلار بۆ كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا ته‌رخانكراوه، بۆ گرێبه‌ستیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر 3.000.000 (سێ ملیۆن) دۆلار دیاریكراوه كه هه‌ر ڤاكسینێك به‌دو دۆلار ده‌كڕدرێت، بڕیاریشه 1.500.000 (ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار) ژه‌مه ڤاكسینی فایزه‌ر بگاته عێراق.
له‌ماوه‌ی رابردوشدا ڤاكسینی "ئه‌سترازینیكا"ی بریتانی، "سینۆفارم"ی چینی ره‌وانه‌ی عێراق كران و به‌سه‌ر بنكه ته‌ندروستیه‌كان دابه‌شكران.