به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11ی 4 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چاودێری بینینی مانگ ده‌كات.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه لاوه‌كییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی كوردستان چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاندووه، "بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن".
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن،"دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لێژنەی بینینی مانگ (بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی ) ھیچ کەس ولایەنێ بۆی نییە لێدوان لەم بارەیەوە بدات".