لە مانگی رەمەزاندا دەرگای مزگەوتەكان لە هەرێم دەكرێنەوە
  2021-04-11       533       

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای كۆرۆنادا بڕیاردراوە بە كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لە مانگی رەمەزاندا، ئەوەش بەپێی چەند رێنماییەكی تایبەت.

ئاوێنە: وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر رێنماییەكانی بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان لە مانگی رەمەزاندا بڵاوكردەوە.

لە رێنماییەكاندا هاتوە، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا بڕیاریدا بە كردنەوەی سەرجەم شوێنە ئایینییەكان بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان و دەشڵیت: لە مانگی رامەزاندا بەپێی ئەم رێنماییە تایبەتانە دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوە:

1.نوێژی عیشا و تەراویح لە 35 خولەك زیاتر نەخایەنێت.
2.هیچ جۆرە خواردنەوەیەك بۆ ئیفتار لە ناوەوەو دەرەوەی مزگەوت پێشكەش نەكرێت و قەدەغەیە.
3.دەستنوێژ لە مانگەوە بگیرێت.
4.نوێژخوێن بە دەمامك و بەرماڵی تایبەتی خۆیەوە دەچێتە ناو مزگەوت و پارێزگاری لە مەسافەی نێوانیان بكات.
5.مامۆستای ئایینی خۆی ئیلتیزامی تەواو بە دەنگ بەرزكەرەوەكان دەكات و بە دەمامك و بەرماڵی تایبەت بەخۆیەوە دەچێتە ناو مزگەوت.
6.تەوقەكردن بەهەمو شێوەیەك نەكرێت.
7.لەبەردەرگای هۆڵی نوێژخوێنان تەنها دو كەس دەبێت ئامادە بێت لە یەكێك لەم چینانەی ئاماژەی پێكراوە (خۆبەخش یان فەرمانبەر حكومەت یان فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەت یاخود بە هاوكاری دەزگای تری پەیوەندیدار) بەمەبەستی دابەشكردنی دەمامك و تەعقیمكردنی دەستی نوێژخوێنان.
8.هۆڵی ژنان دادەخرێت.
9.مامۆستای ئایینی لە هەمو فەرزەكاندا لەوتاردا هۆشیاری و رێنمایی بدات بە نوێژخوێنان و جۆرێك لێپرسینەوە بكات لەوانەی پابەندنابن.
10.هەوڵ بدرێت رایەخەكانی ناو مزگەوت هەڵبگیرێن.
11.وەعز و ئامۆژگاری لەدوای نوێژی عەسرو لە شەوانی رەمەزاندا قەدەغە بكرێت.
12.وتاری هەینی و نوێژی هەینی لە نیو سەعات زیاتر نەخایەنێت.
13. بەشچی پشكنین چاودێری مزگەوتەكان بكات و ئەو مزگەوتەی پابەندنەبو بە رێنماییەكان دابخرێت.

 

 

 

 

 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×