دانیشتوانی قەزای پێنجوێن لە دەنگێکی بەرز ئاگادار دەکرێنەوە
  2021-04-12       708       

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە کە ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 دەنگێکی بەرز دەبیستن کە جێگەی نیگەرانی نییە و بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە دەتەقێندرێتەوە.

قائیمقامیەتی پێنجوێن لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە دەڵێت، ” کاتژمێر 11:00 پێش نیوەڕۆ،لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/سلێمانی بۆمبێکی فڕێدراوی فڕۆکە بەشێوەی تەقاندنەوە لەنزیک پێنجوێن  لەناودەبرێت، بۆیە ئەگەر دەنگی تەقینەوەکەتان بیست  جێگای ترس نەبێت بۆتان”.

لەماوەی ڕابردوودا قەزای پێنجوێن شاهیدی نزیکەی 20 بومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بوو، ئەمە دڵەڕاوکێی لای دانیشتوانی قەزاکە دروستکردووە و دانیشتوانی قەزاکەش خوێندنەوەی جیاواز بۆ هۆکاری بومەلەرزەکان دەکەن، ئاگادارییەکەی قائیمقامیەتی پێنجوێن دڵنیاییە بە دانیشتوانی شارەکە کە دەنگەکە تەنها لەناوبردنی بۆمبێکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×