2021-04-12   354     
پێشەوا هەورامانی رایدهگهیهنێت، وەزارەتی دارایی لە نامەیەکدا دڵنیایی داوەتە بەغدا کە پابەندی یاسای بودجە دەبن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: وەزارەتی دارایی لە نامەیەکدا دڵنیایی داوەتە بەغدا کە پابەندی یاسای بودجە دەبن.
ئەمڕۆ شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەکاتی بەشداریکردن لە دیدارێكى تهلهڤزیۆنیدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی نووسراوێکی کردووە بۆ حکومەتی عێراقی و دووبارە ئامادەیی و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان دەربڕیوە".
ئەمڕۆ دووشەممە 12ى نیسانى 2021 شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەی دارایی و لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
شاندەکە پێکهاتوون لە هەریەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری نێوان هەردوو حکومەت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، د. یوسف گۆران، لە نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، لە فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون.