کاروباری جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی رەمەزان راگیرا
  2021-04-12       453       

لیژنەی فەتوای هەولێر ئاشکرایکرد، لەسەر راسپاردەی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کێشەکانی جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی رەمەزاندا رایی ناکرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ی نیسان، مەلا رەعد ئۆمەربلی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی رایگەیاند:" لەسەر راسپاردەی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کاروباری جیابوونەوەی هاوسەران لە مانگی رەمەزان رادەگیرێت و تەنها لە رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە دادەنیشن ".

ناوبراو راشیگەیاند:" دانیشتنی لیژنەکە لەو دوو رۆژەدا تەنها بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی پەرستش، رۆژوو، زەکات و کڕین و فرۆشتن دەبێت و کێشەکانی جیابوونەوە تاوەکو دوای مانگی رەمەزان رایی ناکرێت ".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×