وەزیری دارایی: عێراق بودجە نەنێرێت مووچە بە لێبڕینی 21% دابەشدەكرێت
  2021-04-12       970       
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، ئەگەر عێراق بودجە نەنێرێت، پێدانی مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 21% دەبێت.

ئاوێنه‌: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان رایگەیاند، لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت و مووچە هاوشێوەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی 21% دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ شاندی دانوستاندنكاری حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی، قوباد تاڵە‌بانی لە‌گە‌ڵ سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌کانی دارایی و وزە و سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوە.

لەبارەی چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانەوە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ناتوانن بەبێ لێبڕین مووجە دابەش بکەن چونکە ئەو بودجەیەی بەغدا دەینێرێت، بەشی مووچەی 682 هەزار فەرمانبەر دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەری هەیە.

وەزیری دارایی وتوویەتی، لێبڕینی مووچە هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو بەردەوام دەبێت و لەهەمانکاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوادەی خۆیدا و بە لیبڕینی 21% مووچە دابەشدەکات.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×